گشتی

خاوەنی هەژمارە ساختەکەی بێخاڵ جەمال لە کەلار دەستگیر کرا

پۆلیسی گەرمیان کەسێکی دەستگیر کرد کە بە ناوی بێخاڵ جەمال و لە ڕێگەی هەژمارێکی فەیسبووکەوە خۆی بە ژن ناساندبوو و پارەی لە پیاوان سەندبوو.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان (نووسینگەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان) کەسێکی بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتییان دەستگیر کرد.تۆمەتبارەکە لە ڕێگەی دروستکردنی هەژمارێکی ساختەی فەیسبووک بە ناوی (Bexall Jamal) خۆی وەک ئافرەت ناساندبوو و پاش ڕاکێشانی سەرنجی پیاوان، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی لێ کردوون و لە بەرامبەر سڕینەوەیاندا پارەی لێ سەندوون.

لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، پۆلیس تۆمەتبارێکی دیکەشی دەستگیر کرد کە دانیشتووی شارۆچکەی هەریر بووە و بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە. لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەکانیان ناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، پۆلیسی گەرمیانیش داوا لە هەر هاووڵاتییەک دەکات کە لەو ڕێگەیەوە هەڵخەڵەتێنراوە، سەردانی بەشی پۆلیس بکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *