ئابووری

نەوتی سپی گەیشت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستاندا، حکومەتی عێراق فەرمانی دا بە دابینکردن و دابەشکردنی پشکی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوە کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی داوە بۆ دەستبەجێ ڕەوانەکردنی پشکی نەوتی سپی بە مەبەستی پشتیوانیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

لە بەرامبەردا، باسم محەممەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ڕاسپاردووە کە بەپەلە سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بگرنە بەر بۆ ئامادەکردن و گەیاندنی ئەو پشکە، بە ئامانجی سووککردنی بارگرانیی سەر شانی هاووڵاتییان لە وەرزی سارددا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *