ئابووری

داهاتی نانەوتیی سلێمانی لە هەفتەیەکدا 12 ملیار دیناری تێپەڕاند

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەکان بڵاوی کردەوە که داهاتی نانەوتیی سلێمانی لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە، ئەوەش بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو نزیکەی سێ ملیار دینار کەم بووەتەوە.

بەپێی ئاماری ماڵپەڕی شەفافییەت، لە ڕێکەوتی 24ی 10ی 2026 تاوەکو 30ی 10ی 2026، داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان 12 ملیار و 150 ملیۆن دینار تۆمار کراوە. هەروەها ڕێژەی %87ی داهاتەکە بە شێوەی نەختینە و %13یشی بە شێوەی چەک بووە.

پڕۆژەی شەفافییەت لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دامەزراوە و ڕۆژانە داهاتە نانەوتییەکانی ئەو ناوچانە دەخاتە ڕوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *