گشتی

شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لەمڕۆوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و هەورەبروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە کاریگەرییەکانی زیاتر ببن و پلەکانی گەرماش نزم ببنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە (3ی تشرینی دووەمی 2026)، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە، هاوکات بۆ سبەینێ چوارشەممە لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی نمەباران پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە کە لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە.

لەلای خۆشییەوە، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە، شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند و هەورەبروسکە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ناوچە جیاوازەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی گشتی ڕوو لە نزمبوونەوە بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *