گشتی

ئەو قاچاخچییەی بووە هۆی خنکانی سێ منداڵی خێزانێکی سلێمانی، دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بە هۆی خنکانی بەلەمەکەی لە ڕووبارێکی وڵاتی تورکیادا، سێ منداڵی خێزانێکی شاری سلێمانی گیانیان لەدەست دا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، ناسنامەی قاچاخچییەکە بە ناوی (ر. أ. م) ئاشکرا کرا و لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کرا.

خێزانە کوردەکەی شاری سلێمانی لە کاتی بەقاچاخبردنیان لە وڵاتی تورکیا بە بەلەمی چۆپ، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتبوو، کە بەهۆیەوە سێ منداڵی خێزانەکە بە ناوەکانی (هەستیار، هەریاد و میلا) گیانیان لەدەست دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *