جیهانی

سێ کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز کرانە ئامانج

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا سێ کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز بەر مینی دەریایی کەوتوون و تێکشکاون.

لە ڕاگەیەندراوێکی سوپای پاسداران هاتووە کە ئەو کەشتییە سەرپێچیکارانە سیستمی ڕاداریان کوژاندبووەوە و بێ گوێدانە هۆشیارییەکان هەوڵیان داوە بە بێ مۆڵەت گەرووەکە تێپەڕێنن.

سوپای پاسداران داوا لە خاوەن کەشتی و بازرگانەکان دەکات بڕوا بە لێدوانەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) نەکەن، جەختیشی کردەوە کە تێپەڕبوون بە گەرووەکەدا ئاسان نییە و وەرنەگرتنی مۆڵەت باجی قورسی دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *