گشتی

لە کانی وەتمان دەستکرا بە ڕوخاندنی ئەو دوکانانەی کەوتبوونە بەر پڕۆژەی ڕێگاوبان

لە گوندی کانی وەتمانی سەر بە ناحیەی خەلەکان لە ئیدارەی ڕاپەڕین، بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان پرۆسەی لابردنی بەربەستەکان و ڕوخاندنی ئەو دوکانانە دەستی پێکرد کە کەوتبوونە بەر سایدێکی خزمەتگوزاریی پڕۆژەی ڕێگاکە، بەشێک لە خاوەن دوکانەکانیش قەرەبوو ناکرێنەوە.

لەبارەی وردەکاریی ڕووداوەکەوە، کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان ڕایگەیاند، ئەو نۆ دوکانەی كەوتبوونە بەر پڕۆژەکە، بەشێکیان قەرەبوویان بۆ نووسراوە و بەشێکی دیکەشیان بەهۆی ئەوەی دوای بڕیاردان لە پڕۆژەکە و بە شێوازی زیادەڕۆیی دروست کراون، هیچ قەرەبوویەک وەرناگرن.

بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان ئاماژەی بەوەش دا کە بەشێک لە دوکانەکان ڕوخێنراون و ئەوانەشی ماونەتەوە تەنیا تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە مۆڵەتیان پێدراوە بۆ ئەوەی شوێنەکانیان چۆڵ بکەن و بەربەستەکان لەبەرکەوتەی کۆمپانیای جێبەجێکار لابرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *