جیهانی

باراک ئۆباما: جەنگەکەی ترەمپ لەگەڵ ئێران خراپترین کار بوو و نرخی سووتەمەنیی بەرز کردەوە

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕەخنەی توند لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت و دەڵێت دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئێران گەروی هورمزی خستە ژێر دەسەڵاتی تارانەوە و بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا.

لە میانی بەشداریکردنی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە ویلایەتی جۆرجیا، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا، هێرشی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ و بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی تۆمەتباری کرد. ئۆباما ئاماژەی بەوە کرد کە دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئێران خراپترین کاری ترەمپ بووە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، چونکە گەروی هورمزی خستە ژێر دەسەڵاتی ئێرانەوە.

ئۆباما ئەوەشی خستە ڕوو کە لە کاتی سەرۆکایەتیی ئەودا لە ڕێگەی ڕێککەوتنی (JCPOA)ـەوە گەیشتبوونە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کە تاران چەکی ئەتۆمی دروست نەکات، ئەوەش بێ ئەوەی پێویست بکات هیچ مووشەکێک بەکاربهێنرێت یان نرخی سووتەمەنی بەو شێوەیە بەرز ببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *