گشتی

پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی فێڵکردن و هەڕەشە دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی تەمەن 45 ساڵی ڕاگەیاند که ماوەی شەش ساڵ بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ناوی ئافرەتەوە هەڵی خەڵەتاندوون و پارەی لە هاووڵاتییان سەندووە.

عەقید سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، پاش ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لە ڕێگەی دوو ژمارەی تەلەفۆنەوە پارەیەکی زۆری لێ سەندراوە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کرد و لە ڕێکەوتی 28ی 10ی 2026 تۆمەتبارەکە بە ناوی (ئـ.ح. ڕ.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 452ی یاسای سزادان دەستگیر کرا.

لە کاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، پۆلیسیش داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە بە هەمان شێواز فریودراون، بۆ تۆمارکردنی سکاڵا سەردانی بەشی نەهێشتنی تاوان بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *