بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، دەنگی پێنج تەقینەوەی بەهێز لە دوورگەی قشمی سەر بە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران بیسترا، هاوکات دانیشتووانی ناوچەکە جەخت لە بینینی دوو فڕۆکە لە ئاسمانی دوورگەکەدا دەکەنەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، هێز و بەرزیی دەنگی تەقینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە ئامانجگرتنی ناوخۆیی لە دوورگەکەدا ڕووی داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوەی فەرمیی هێرشەکان و زیانە گیانی و مادییەکان بە شێوەیەکی ڕوون ڕانەگەیەندراون.
ئەم ئاڵۆزییە سەربازییە لە کاتێکدایە کە شاندێکی قەتەری بە مەبەستی نێوەندگیری و کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن گەیشتوونەتە ئێران، هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران پەلە ناکەن و دەرفەت بە ڕێککەوتن و ئاڵوگۆڕی دیپلۆماسی دەدەن.
