کەسایەتیەکان

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ محەممەد حاجی مەحموود دەرکرا

دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان دەرکرد، ئەمەش بەهۆی ئامادەنەبوونی لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەیەکی یاسایی.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارەکەی دادگا دوای ئەوە دێت کە پێشتر لە بنکەی پۆلیسی تەکیە سکاڵای یاسایی لە دژی ناوبراو تۆمار کراوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی لە کاتی دیاریکراودا لە بەرامبەر دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

تاوەکو ئێستا سەرچاوەی سکاڵاکە و ئەو ماددە یاساییەی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی پێ دەرکراوە، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ئاشکرا نەکراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *