ژمارەیەک زەویی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی کانی بای سلێمانی کە بۆ دروستکردنی قوتابخانە و پارک دابین کرابوون، بە مەبەستی دانەوەی قەرزی جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری، دراون بە کۆمپانیای قەیوان.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زەوییانە بەپێی ماستەرپلانی شارەوانی بۆ خزمەتگوزاریی گشتیی وەک پارک، داینگە و باخچەی ساوایان داندرابوون، بەڵام بە ئاگاداریی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و واژۆی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لە بەرامبەر قەرزەکانی تایبەت بە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری دراون بە کۆمپانیای قەیوان.
زانیارییەکان ئەوەش دەخەنە ڕوو کە کۆمپانیای ناوبراو بەنیازە ئەو زەوییانە بۆ مەبەستی بازرگانی و دروستکردنی دووکان بەکار بهێنێت و بەشێکیشی بە نووسینگەکانی خانووبەرە بفرۆشێتەوە.
