ئەحمەد بەگی کوڕی حەسەن بەگ، ناسراو بە «هەردی»، یەکێک لە دیارترین شاعیر و نووسەرانی کورد، لە ساڵی 1922 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبیی مەزنە.
ئەحمەد هەردی لە تەمەنی 16 ساڵیدا و لە ساڵی 1938 یەکەم هۆنراوەی دەنگدانەوەی دروست کرد و لەو کاتەوە نازناوی هەردی بۆ خۆی هەڵبژارد. ناوبراو لە ژیانیدا وەک مامۆستای قۆناغی سەرەتایی، وانەبێژ و مامۆستای زانکۆ خزمەتی کردووە، هەروەها ماوەیەک سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە و جگە لە شیعر، لێکۆڵینەوەی ئەدەبییشی هەبووە، چەندین شیعر و هۆنراوەکەشی لەلایەن گۆرانیبێژە ناسراوەکانەوە کراون بە گۆرانی.
لە دیارترین بەرهەم و شیعرەکانی ئەحمەد هەردی دەکرێت ئاماژە بە (ئەی دیدە پەری، چەپکە گوڵێک بۆ ست فاتمە، تەپڵی بەتاڵ، پەیامی یار) و کۆمەڵە شیعرەکەی بە ناوی «رازی تەنیایی» (ساڵی 1957) بکرێت.
ئەم شاعیرە گەورەیەی کورد لە ڕێکەوتی 29ی تشرینی یەکەمی 2006 لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
