تەندروستی

بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

بۆ ئامادەکاری لە بنیاتنانی گەورەترین سەنتەری چارەسەرکردنی شێرپەنجە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەفدێکی فەرەنسی گەیشتە سلێمانی.

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند کە وەفدێکی فەرەنسی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کۆبووەتەوە؛ تێیدا تاوتوێی داڕشتنی پلانێکی تۆکمە کرا بۆ دروستکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە.

وەفدەکە لە نزیکەوە سەردانی ئەو زەوییەیان لە پارکی هەواری شار کرد کە بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوە و بڕیارە بەپێی بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان بونیاد بنرێت. هاوکات جەخت لە خێراکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان کرایەوە بۆ دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەکە و بۆردێکی پشتیوانییش بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنرا.

لەلایەن خۆیانەوە، وەفدە فەرەنسییەکە ستایشی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەی هیوای ئێستایان کرد و بەڵێنیاندا تەواوی هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنی خێرای پڕۆژەکە بخەنە گەڕ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *