گشتی

شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دووشەممە شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکە بەشێک لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 3 بۆ 4 پلە نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاندووە، لە نێوان بەیانی بۆ ئێوارەی سبەینێدا، ئاسمانی هەرێم بە زۆری نیمچەهەور دەبێت. هاوکات لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و ئیدارەکانی گەرمیان، سۆران و ڕاپەڕین ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکە و بارینی بارانی کەم بۆ مامناوەند هەیە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، خێرایی باش لەسەرخۆ دەبێت و ئاراستەکەی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *