دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق، سزای زیندانیکردنی توندی بەسەر عالیە نوسەیف جاسم، پەرلەمانتاری عێراق و ڕائید جبوری، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدیندا سەپاند، ئەمەش بەهۆی سوودوەرگرتن لە پۆستە گشتییەکانیان و بەکارهێنانی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت، هاوکات هەردوولاشیان بە گەڕاندنەوەی بڕی 10 ملیار دینار پابەند کراون.
سەرچاوەیەکی دادوەری ئاشکرای کرد، سزاکەی عالیە نوسەیف بریتییە لە دوو ساڵ زیندانیکردن کە بەپێی دانپێدانانەکانی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت سەپێنراوە، لە کاتێکدا ڕائید جبوری بە پێنج ساڵ زیندانیکردن مەحکوم کراوە.
ئەم سزایە لە کاتێکدایە پێشتریش لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا عالیە نوسەیف بەهۆی دەوڵەمەندبوونی نایاسایی و شاردنەوەی زانیاریی سەروەت و سامانەکەی، بە 10 ساڵ زیندانیکردنی دیکە سزادرابوو.
