لە گەڕەکی گۆرانی شاری کەلار، ئۆتۆمبێلێک دوو منداڵی شێلا و بەهۆیەوە بریندار بوون، کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ڕایگەیاند، هەردوو منداڵەکە گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتن و چارەسەری بەپەلەیان بۆ کراوە، و لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە و پزیشکان چاودێرییان دەکەن.
بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆ، زۆریی تیژڕەوی لەناو کۆڵانەکان و نەبوونی هۆشیاریی شۆفێران، هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی لێدان و شێلانی منداڵانن لە گەڕەکە میللییەکاندا.
