گشتی

دەروازەی زێت بۆ ماوەیەکی دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ڕایگەیاند، بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان لەلایەن وڵاتی تورکیاوە، سەرجەم جموجۆڵ و گەشتی هاووڵاتییان لە دەروازەکەوە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ڕادەگیرێت.

بەپێی ئاگادارییەکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکە، لەسەر داوای دەروازەی دەرەجیکی تورکیا، ڕۆژی چوارشەممە (4ی تشرینی دووەمی 2026) هاتوچۆی گەشتیاران ڕادەگیرێت، بەڵام کار و چالاکییە کارگێڕییەکانی دەروازەکە بە ئاسایی بەردەوام دەبن.

لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بەوە کراوە کە ڕۆژی پێنجشەممە (5ی تشرینی دووەمی 2026) گەشتکردن لە دەروازەکەوە دەست پێدەکاتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکەش داوا لە گەشتیاران دەکات گەشتەکانیان بخەنە ئەو ڕۆژەوە تاوەکو تووشی ئاستەنگ نەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *