لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، لە ڕووداوێکدا دوو کەس (وەستایەک و شاگردەکەی) کوژران و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەسەر هۆکار و وردەکاریی ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.
تەرمی هەردوو کوژراوەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کراون. لەو بارەیەوە ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ڕایگەیاند کە گومان دەکرێت کوژراوەکان شەوی ڕابردوو تەقەیان لێ کرابێت.
بەپێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەکە، کوژراوەکان بریتیین لە وەستایەک بە ناوی (محەممەد) و شاگردەکەی بە ناوی (سامان) کە پێکەوە لە شوێنی کارەکەیاندا کوژراون. هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە کردووە بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران.
