گشتی

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کەشناسی هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لەبارەی گۆڕانی کەشوهەواوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە (5ی تشرینی دووەمی 2026) شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ڕۆژی شەممەی داهاتوو بڕی دابارین لە سلێمانی دەگاتە 25 بۆ 30 ملیمەتر و لە گەرمیان و هەولێریش 20 بۆ 30 ملیمەتر باران دەبارێت، بەهۆی ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبار و چەمەکانیشەوە، کەشناسی هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات کە ئاگاداری خۆیان بن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *