ئابووری

عێراق ساڵانە بە بەهای 1 ملیار دۆلار غاز بەفیڕۆ دەدات

هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕاگرتنی بەفیڕۆدانی غازی هاوپێچ ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورەی ژێرخان بوونەتەوە؛ لە کەرکووک لە کۆی هەشت وێستگەی پەستانی غاز تەنیا سێ وێستگە کار دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لەو وێستگانە لەنێوان ساڵانی 1980 تا 1982 دروست کراون و بەهۆی نەبوونی نۆژەنکردنەوەی پێویستەوە لەکار کەوتوون؛ لەوانەش وێستگەکانی کێڵگەی بای حەسەن و وێستگەی هەنجیر. هاوکات کۆمپانیای غازی باکوور پرۆسەیەکی چاکسازیی 45 ڕۆژەی بۆ بەرزکردنەوەی کارایی هێڵی بەرهەمهێنانی ژمارە 1000 دەستی پێکردووە.

لە چوارچێوەی هەوڵە نیشتمانییەکاندا، عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری غاز ڕایگەیاندووە کە وەزارەتەکەیان لە پلانیدایە ڕۆژانە 80 ملیۆن پێ سێجا لە غازی هاوپێچی کێڵگەکانی بای حەسەن و جەمبووری بەکار بهێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *