گشتی

کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام کاریگەرییەکەی بەراورد بە سەرەتای دەستپێکردنی لاوازتر بووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند کە ئاسمانی ئەمڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین لە ناوچەکانی باکوور، دهۆک، سۆران، ڕاپەڕین و بەشێک لە سلێمانی دەست پێدەکات، لە هەولێریش ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد کە سبەی هەینی بارانبارین لە دهۆک و زاخۆوە دەست پێدەکاتەوە و درێژ دەبێتەوە بۆ سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووریش بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت. پلەکانی گەرمایش لە سەرانسەری هەرێمدا نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (بە پلەی سیلیزی):

گەرمیان: 29

هەڵەبجە: 26

هەولێر: 25

چەمچەماڵ: 25

سلێمانی: 24

دهۆک: 22

زاخۆ: 22

پیرمام: 21

سۆران: 20

حاجی ئۆمەران: 15

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *