دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرای کرد کە تۆمەتباری سەرەکیی کەیسی کوشتنی هاووڵاتی ئارام محەمەد حەمەساڵح، ناسراو بە ئارە کوفە، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیر کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایش، دوای ڕوودانی تاوانەکە لە 29ی تشرینی یەکەمی 2026 لە ناو چایخانەیەک لە قەزای شارەزوور، شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبارەکە دەستنیشان کرا و شەوی ڕابردوو خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە کردووە. لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر دەمانچە و ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
پێشتر کەسوکاری قوربانییەکە باسیان لەوە کردبوو کە ڕووداوەکە بەهۆی ناکۆکییەک لەسەر مامەڵەیەکی 300 دۆلاری ڕووی داوە و جەختیان کردبووەوە کە پەنایان بۆ تۆڵەسەندنەوە نهبردووە تاوەکو یاسا ڕێڕەوی خۆی بگرێتە بەر.
