گشتی

لە بازاڕی شارەزوور کەسێک کوژرا

لە ئەنجامی تەقەکردن لە نێو بازاڕی شارۆچکەی هەڵەبجەی تازە شارەزوور، کەسێک کوژرا و پۆلیسیش دەڵێت بکوژەکە هەڵاتووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی تشرینی یەکەمی 2026، موقەدەم ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند لە نێو بازاڕی شارۆچکەی شارەزوور تەقە لە هاونیشتمانییەک کراوە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

قوربانییەکە تەمەنی 38 ساڵە و بە گوتەی پۆلیس، لە نێوان کوژراو و بکوژەکەدا کێشەی پێشوەختە هەبووە. لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە، بەڵام بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *