بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە هەفتەی داهاتووەوە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەسەر ڕێگای کەلار – دەربەندیخان دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان دەکەن.
بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە کاتژمێر 10ـی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە (8ی تشرینی دووەمی 2026) کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگای نێوان دەربەندیخان – کەلار بە هەردوو ئاڕاستەدا بە شێوەیەکی فەرمی دەکەونە کار.
هاتوچۆی سلێمانی جەختی کردووەتەوە کە کامێراکان لەگەڵ کەوتنەکاریاندا بە کردار سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن و داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن تاوەکو لە سزای دارایی و غەرامەکردن بەدوور بن.
