گشتی

شەپۆلێکی بارانبارین و تاوەباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی بارانبارین و تاوەبارانی بەخوڕ ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و نزمبوونەوەیان بۆ خوار 25 پلەی سیلیزی لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی کردەوە که لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی هەور دەبێت و نمەباران بەشێکی زۆری شارەکان دەگرێتەوە، کە لە هەندێک شوێنیشدا دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەریی دابارینەکە سەرەتا لە سنووری بادینان و هەولێر چڕ دەبێتەوە و پاشان بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵات لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە درێژ دەبێتەوە، هاوکات لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە بڕی دوو تا سێ پلە، کەشوهەوا بە تەواوی ڕوو لە فێنکی و سەرمای پاییزە دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *