ئابووری

نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە بازاڕەکان دابەزی

دوای بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی هەولێردا ڕووی لە دابەزین کرد و 35 هەزار دینار هەرزان بوو.

سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر ڕایگەیاند، نرخی بەرمیلێک نەوت کە پێشتر تاوەکو 325 هەزار دینار ڕۆیشتبوو، لە دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ بۆ ناردنی نەوت بە نرخی 250 دینار بۆ هەر لیترێک، بۆ 280 هەزار دینار دابەزیوە و پێشبینی دەکرێت نرخەکەی زیاتریش دابەزێت.

بەپێی ئامارەکان، هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی یەک بەرمیل نەوت بەسەر سەرجەم خێزانەکاندا، پێویستی بە نزیکەی268.7 ملیۆن لیتر نەوت هەیە، لە کاتێکدا ئێستا حکومەتی عێراق بڕی 50 ملیۆن لیتری بۆ دابین کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *