گشتی

لە پیرەمەگروون دەستبەسەر هەڵۆیەکی ڕاوکراودا گیرا

لە ناحیەی پیرەمەگروون کەسێک هەڵۆیەکی راوکرد و بردییە ماڵەوە، پۆلیسی دارستان دۆزییەوە و دەستگیری کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر هاونیشتمانییەک کە باڵندەیەکی کێوی لە جۆری هەڵۆ لە ماڵەکەی خۆیدا ڕاگرتووە، دەستبەجێ ڕێکارەکان دەست پێ کرا.

مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون بە فەرمانی دادوەر سەردانی شوێنەکەی کرد و توانی دەست بەسەر باڵندە کێوییەکەدا بگرێت، هەروەها هاونیشتمانییە تۆمەتبارەکەشی بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای ژینگە دەستگیر کرد. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کرا بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

پۆلیسی دارستان جەخت دەکاتەوە کە بەپێی یاسا و ڕێنماییە فەرمییەکانی پاراستنی ژینگە، ڕاوکردن و گرتنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان قەدەغەیە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *