گشتی

130 نەمامی سنەوبەر لە زانکۆی سلێمانی چێندران

لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ژینگەییدا و بە هاوکاریی دامەزراوەی ڤیم و كونسوڵگەریی هیندستان، 130 نەمامی سنەوبەر لە زانکۆی سلێمانی چێندران.

هەڵمەتێکی نەمامچاندن لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوە چوو و تێیدا 130 نەمامی سنەوبەر چێندران.ئامانج لەم هەنگاوە زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پیسبوونی ژینگە، باشترکردنی کوالێتیی هەوا و بڵاوکردنەوەی کەلتووری پاراستنی ژینگە دەبن.

ڕێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی پێشتر گەیشتووەتە 20 لەسەد و ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکان بۆ زیاترکردنی ناوچە سەوزەکان بەردەوامن. ئەم هەڵمەتە بە هەوڵ و هاوبەشیی نێوان دامەزراوەی ڤیم و کونسوڵگەریی هیندستان ئەنجام درا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *