سیاسی

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ برای شاسوار عەبدولواحید دەرچوو و ناوی خرایە لیستی گەندەڵییەوە لە بەغدا

نزار عەبولواحید برای ساشوار عەبدولواحید

دەستگیرکردنی گەندەڵکاران  – Slemani Daily

ناوی نزار عەبدولواحید، برای سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، چووە ناو لیستی داواکراوانی دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵی لە عێراق، هاوکات سەرچاوە چاودێرەکان ئاشکرای دەکەن کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند بەرپرسێکی باڵا، لەوانەش وەزیرێک دەرچووە و هێزە ئەمنییەکان ئامادەکاری بۆ دەستگیرکردنیان دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عێراقییەکان، نزار عەبدولواحید برای شاسوار عەبدولواحید کە بازرگانێکی ناسراوی کوردە و خاوەنی چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنانە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بە فەرمی بە تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی دارایی تۆمەتبار کراوە و ناوی خراوەتە لیستی ئەو کەسانەی کە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە.

لەم چوارچێوەیەدا، عەبدولڕەحمان جەزائیری چاودێری سیاسی ڕایگەیاندووە کە بڕیار و فەرمانی فەرمی دراوە بە هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی هەڵبکوتنە سەر شوێنی 3 کەسایەتی گەورە و دەستگیریان بکەن، کە لە ناو داواکراوەکاندا ناوی بەرپرسی کوردیش هەیە، ئەم پێشهاتە نیشانەی ئەوەیە کە دۆسیەکە تەنها بازرگانان ناگرێتەوە، بەڵکو بەرپرسانی باڵای حکوومەتیشی تێدایە.

ئەم فەرمانی دەستگیرکردنە لە چوارچێوەی کەمپینێکی بەرفراواندایە کە ماوەی 2 ڕۆژە لە بەغدا دەستیپێکردووە و تێیدا چەندین گەندەڵکار و بەرپرسی تێوەگلاو لە گەندەڵی دەستگیرکراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *