کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە ئینستاگرام، وازهێنانی یەکجاریی خۆی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند و دوای 23 ساڵ بەخشین کۆتایی بە کاروانە مێژووییەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هێنا.
لە پەیامەکەیدا، ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری وازهێنانەکەی ئاسان نەبووە و کاتی ئەوە هاتووە درێسی ژمارە حەوت سپێردریت بە نەوەی داهاتوو، هاوکات سوپاسی خێزان، ڕاهێنەران و هاندەرانی کرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانیان و جەختی کردەوە لەمەودوا وەک هاندەرێک دەمێنێتەوە.
ڕۆناڵدۆ کە یەکەم یاریی نێودەوڵەتیی لە ئابی 2003 ئەنجام دا، لە ماوەی کاروانەکەیدا لە 234 یاریی نێودەوڵەتیدا 146 گۆڵی تۆمار کرد و بووە گۆڵکاری مێژوویی لەسەر ئاستی جیهان؛ هەروەها ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2016 و خولی نەتەوەکانی 2019، و وەک تاکە یاریزان لە مێژوودا بەشداریی لە شەش جامی جیهانیدا کرد کە کۆتا بەشداریکردنی لە جامی جیهانیی 2026دا بوو.
