بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە (5ی تشرینی دووەمی 2026) کاژێر 08:00ی بەیانی لەسەر ڕێگەی سەرەکیی ئاکسارای-نەڤشەهیر لە تورکیا، پاسێکی بچووکی گەشتیارانی بیانی وەرگەڕا و بەهۆیەوە 16 گەشتیار بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، پاسەکە گەشتیاری بەرازیلی، کۆستاریکایی و تایوانیی هەڵگرتبوو و لە شارۆچکەی ئاڤانۆسەوە بەرەو قەزای سوڵتانهانی دەچوو، کە بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی شۆفێرەکەیەوە وەرگەڕاوە. دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی ئاکسارای گواستووەتەوە، کە تەندروستیی دووانیان ناجێگیرە.
ناوچەی ئاڤانۆس لە نەڤشەهیر و قەزای سوڵتانهانی لە ئاکسارای بەهۆی هەبوونی شوێنەواری مێژوویی و سەلجووقی، لە ناوەندە گرنگەکانی گەشتیاریی تورکیان و ساڵانە ڕێژەیەکی زۆری گەشتیارانی بیانی ڕوویان تێدەکەن.
