تەندروستی

تەندروستی سلێمانی: ڤاکسینی وەرزی لە بنکە تەندروستیەکان بەردەستە

تەندروستی سلێمانی دەڵێت ڤاکسینی پەتای وەرزی لەسەرجەم مەڵبەندو بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانمان بکەن 

ئەمڕۆ سێشەمە،30ی ئەیلولی 2025 تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند:’’ هاوڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەند و بنکە  تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت و دەتوانن سەردانی نزیکترین مەڵبەندو بنکەی  تەندروستی لەخۆیانەوە بکەن بۆ بەکارهێنان.’’

تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاند: پێکوتەکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ و ڕێگری لە توشبوون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکەنی توشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی.

ئەو کوتانە ڕێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی دەکات و ئەو کەسانەشی دوای کوتانەکە توشی پەتا دەبن بەهۆی کاریگەری ڤاکسینەکەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زووتر تێیدەپەڕێنن ..

پێکوتەی ئەنفلۆنزا یەکێکە لە پێکوتە وەرزییەکان و ساڵانە چەندین کەس لە خۆیانی دەدەن بە ئامانجی ئەوەی لە وەرزی پایزدا دووچاری هەڵامەت و ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا نەبنەوە و ڤاکسینەکە لە ھەندێک لە بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان و سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان ھەیە و ڤاکسینێکی سەلامەتە و ماک و لێکەوتە نەخوازراوەکانی زۆر کەمە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *