تەندروستی

ئاو خواردنەوە لەکاتی نان خواردن زیانی هەیە؟

پزیشکانی پسپۆڕی کۆئەندامی هەرس باوەڕە باوەکە ڕەت دەکەنەوە کە دەڵێت خواردنەوەی ئاو لە کاتی نانخواردندا هەرس تێک دەدات، و جەخت دەکەنەوە کە ئاو خواردنەوە لە کاتی ژەمەکاندا هیچ زیانێکی نییە و هاوکارە بۆ نەرمکردنی پاروو و ئاسانکردنی پرۆسەی قوتدان.

ڤیکتۆریا بۆغۆسیان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس ڕایگەیاند، ئاو بە پێچەوانەی خواردنەوە لە گەدەدا نامێنێتەوە و زۆر خێرا تێپەڕ دەبێت، بۆیە هاووڵاتییان دەتوانن لە کاتی تینوێتیدا بەبێ دوودڵی ئاو بخۆنەوە؛ بەڵام هۆشداری دا لە خواردنەوەی جۆرەکانی دیکەی وەک خواردنەوە گازییەکان و شەربەتە شیرینەکان بەهۆی بەخشینی کالۆریی زۆر و دروستکردنی غازات و دڵەکزێ.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەش کرد، خواردنەوەی چا، قاوە و شیر لە کاتی ژەمە سەرەکییەکاندا ڕێژەی مژینی ئاسن لە ڕووەک و خواردنەکاندا کەم دەکاتەوە، بۆیە پێویستە لە کاتی نانخواردندا تەنیا ئاو بەکار بهێندرێت و خواردنەوەکانی دیکە دوور بخرێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *