بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی لە مانگی ڕابردوودا (تشرینی یەکەمی 2026) خستە ڕوو، کە تێیدا زیاتر لە 160 هەزار شیکاریی تاقیگەیی ئەنجام دراون.
بەپێی ئامارەکان، لە مانگی ڕابردوودا 17,559 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان کردووە و چارەسەریان بۆ کراوە، لەو ژمارەیەش 1,895 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە کراون؛ هاوکات 558 حاڵەتی سکچوون، ڕشانەوە و وشکبوونەوە و 361 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمار کراون، و 3,334 نەخۆشیش سەردانی سەنتەری شەکرە و کۆێرەپەیکەرەکانیان کردووە.
هەروەها لە تاقیگەی تەندروستیی گشتیی سلێمانی، 5,109 کەس پشکنینیان بۆ کراوە و کۆی گشتیی شیکارییە تاقیگەییەکان لە سەرجەم ناوەندەکاندا گەیشتوونەتە 160,788 شیکاریی جۆراوجۆر.
