گشتی

سێ ڕۆژە دەرچووانی زانکۆی گەرمیان مانیان لە خواردن گرتووە

سێ ڕۆژە بەشێک لە دەرچووانی زانکۆی گەرمیان لە خانەقین مانیان لە خواردن گرتووە و دەڵێن؛ تا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت دەست لە مانگرتن هەڵناگرین.

کۆمەڵێک لە مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان سێ ڕۆژە مانیان گرتووە و داوا دەکەن حکومەتی عێراق دان بە بڕوانامەی زانکۆکەیان بهێنێت.

موحەممەد یوسف، یەکێکە لەو خوێندکارانەیە کە مانیان لە خواردن گرتووە، لە ساڵی 2018 بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەشی وەرزشیی زانکۆی گەرمیان دەرچووە و دەڵێت: ناوم بۆ دامەزراندن گەڕاوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق دان بە بڕوانامەی زانکۆی گەرمیان نانێت، داواکارییەکەم ڕەتکرایەوە.

هاوکات گوتیشی: “دوو رۆژە مانمان لە خواردن گرتووە و بۆ سێیەم رۆژ دەڕوات. بەداخەوە هەندێک لە هاوڕێ دەرچووەکانمان تەندروستییان ناجێگیر بوو و رەوانەی نەخۆشخانە کران”.

زانکۆی گەرمیان لە ساڵی 2010 دامەزراوە و لە ئێستاشدا کێشەی دانپێدانەنانی لەلایەن حکومەتی عێراق هەیە و کێشەی بۆ خوێندکار و دەرچووانی ئەم زانکۆیەی دروستکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *