سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ 9 سکاڵای تری لەلایەن هاونیشتمانیان لەسەر تۆمار دەکرێت و بە مەبەستی دادبینی، ئەمڕۆ دەبرێتە بەردەم دادوەر،سەرۆکی فراکسیۆنەکەشی دەڵێت؛ پابەندن دەبن بە بڕیاری شاسوار عەبدولواحیدەوە.
کوردەوان جەمال، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ئەمڕۆ دووەم وادەی دادبینی شاسوار عەبدولواحید لە دادگا،بەڕێوە دەچێت.
هەروەها دەڵێت، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەر بڕیارێک بدات ئێمە پێوەی پابەند دەبین.
هەفتەی ڕابردوو سکاڵاکان لە دژی شاسوار عەبدولواحید بۆ 70 سکاڵا بەرزبووەوە و ئەم هەفتەیەش گەیشتە 79 سکاڵا کە زۆرینەیان لەلایەن خاوەنپشکەکانی چاڤی لاندە.
شاسوار عەبدولواحید شەوی 12ـی ئەم مانگە بە فەرمانی دادوەر و لەلایەن پۆلیسی سلێمانی لە گوندی ئەڵمانی، دەستگیرکرا.