ئابووری

ژمارەیەک هاووڵاتی لە سلێمانی کێشەیان لەگەڵ پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون هەیە

ژمارەیەک هاووڵاتی لە شاری سلێمانی شوقەیان لە پڕۆژەیەکی  نیشتەجێبوون کڕیوە و بە قسەی خۆیان لەوە نیگەرانن کۆمپانیاکە دەستی دەستیان پێدەکات. کۆمپانیاکەش دەڵێ،  زۆنێکیان لە 2027 و زۆنەکەی تریشیان لە 2029 ڕادەست دەکرێت.

 هاووڵاتییانی پڕۆژەیەکی نیشتەجبوون لە سلێمانی ناڕازین لەو مامەڵەی لەگەڵیان کراوە و دەڵێن: ئەوە سێ ساڵە پارە دەدەین، بەس هێشتا هیچ دیار نییە و ئێستا کەمێک بیناکانیان بەرز کردووەتەوە.

ئەو هاووڵاتیانە دەشڵێن، “لەوەش خراپتر هەموو مانگێک تەلەفۆنمان بۆ دەکەن و دەڵێن پارە بهێنن، نازانین بۆچی پارەی دیکەیان بدەینێ، ئەوان هیچیان نەکردووە، پێمان دەڵێن، ئەگەر پارە نەهێنن هەموو ڕۆژێک 15 دۆلار غەرامەتان دەکەین.”

 بەشی فرۆشتنی پرۆژەکەش دەڵێن، “هێشتا کاتی ڕادەستکردنی شوقەکان نەهاتووە، زۆنێکیان لە 2027 و زۆنەکەی تریشیان لە 2029 ڕادەست دەکرێن، بەڵێن بێت ئەگەر گەیشتینە کاتی دیاریکراو و شوقەکان تەواو نەبوون، ئەوا ئێمە وەکو قەرەبوو هەموو ڕۆژێک 15 دۆلاریان بۆ هەژمار دەکەین.”

هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات، پرۆژەکەی ئێمە بۆ کەمدەرامەتان بووە، بە قیستی درێژخایەن و پاڵپشتی گونجاو فرۆشتوومانە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *