پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ـی مامۆستایانی گرێبەست و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی نوێی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات، بە چەند قۆناغێک تا کۆتایی هەفتە بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-10-2026 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنج شەممە 22-10-2026 سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە داوە، لە هەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی کە لەدوای 1-7-2024 لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت
ئەم پرۆسەی دابەشکردنە لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات بە پشتبەستن بە داهاتە ناوخۆییەکان و ڕێکارە داراییەکان، مووچەی ئەو توێژە تازە دامەزراوانە دابین بکات، کە مووچەکانیان جیا کراوەتەوە.
