جیهانی

پیاوێک هەشت ئەندامی خێزانەکەی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

تاوانی کوشتن – Slemani Daily

پۆلیسی ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوێکی توندی کوشتنی بەکۆمەڵ دەکات، دوای ئەوەی پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ بەناوی (ئالان سمیت) هەشت ئەندامی خێزانەکەی کوشت و پاشان بە ئاگربەردان لە خانووەکەیان، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ناوچەکە، تیمەکانی فریاکەوتن کاتێک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، دەنگی تەقەیان لە حەوشەی پشتەوەی ماڵەکە بیستووە و دواتریش خانووەکە بە تەواوی سووتاوە. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە قوربانییەکان لەنێوان چوار نەوەی جیاوازی هەمان خێزانن و تەمەنیان لەنێوان 7 بۆ 90 ساڵیدایە.

ئەم ڕووداوە دوای ئەوە هات کە ئالان سمیتی تەمەن 44 ساڵ لەلایەن خێزانەکەیەوە ناچارکرابوو ماڵ جێبهێڵێت، کە بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکان بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەکە و ئەنجامدانی ئەم تاوانە بەکۆمەڵە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *