نرخی زێڕ – Slemani Daily
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا، نرخی جۆرەکانی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینێکی بەرچاویان تۆمارکرد و نرخی هەر مسقاڵێک بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو تا نزیکەی 10 هەزار دینار دابەزی.
بەپێی بەدواداچوونی ڕاوێژکارانی بازاڕ، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەمووزی 2026، نرخی فرۆشتنی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە جێگیر بووە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24: 1 ملیۆن و 38 هەزار دینار 9 هەزار دینار دابەزیوە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: 952 هەزار دینار 9هەزار دینار دابەزیوە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21: 909 هەزار دینار 8 هەزار دینار دابەزیوە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار18: 779 هەزار دینار 7 هەزار دینار دابەزیوە.
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە دەوروبەری 153 هەزار و 450 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک جێگیرە.
ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، نرخەکان لە بەرزترین ئاستدا بوون؛ بەشێوەیەک زێڕی عەیار 24 بە 1 ملیۆن و 47 هەزار و عەیاری 21 بە 917 هەزار دینار دەفرۆشرا.
جێی ئاماژەیە، لەسەر ئاستی جیهانیش ئۆنسەیەک زێڕ 31.1 گرام بە 4 هەزار و 151 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت کە بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە، بەڵام شارەزایان پێیان وایە دابەزینی نرخەکان لە بازاری ناوخۆدا پەیوەندی بە گۆڕانکارییەکانی خواست و خستنەڕوو و هاوسەنگی جێگیری بههای دینارهوه هەیە.
