دابەزینی نرخی زێڕ – Slemani Daily
ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوکات لەگەڵ دابەزینی بەهای زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جێگیربوونی بەخۆیەوە بینی و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 878 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی دوایین ئامارەکانی بازاڕی جیهانی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ڕووی لە دابەزین کردووە و گەیشتووەتە 3 هەزار و 974 دۆلار و 25 سەنت.
ئەم گۆڕانکارییە جیهانییە ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕەکانی زێڕ لە هەرێمی کوردستان هەبووە، بە جۆرێک نرخی مسقاڵێک زێڕ بۆ عەیارە جیاوازەکان بەم شێوەیەی خوارەوە جێگیر بووە:
عەیارە24: 1 ملیۆن و 4 هەزار دینار.
عەیارە 22: 290 هەزار دینار.
عەیارە 21: 878 هەزار دینار.
عەیارە 18: 753 هەزار دینار.
بازاڕی زێڕ لە هەرێمی کوردستان هەمیشە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە دوو هۆکاری سەرەکییەوە: یەکەم، جووڵە و نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی بۆرسەی جیهانی؛ دووەم، بەها و نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا. هەر جۆرە هەڵکشان و دابەزینێک لەم دوو هۆکارەدا، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری خێرا لە نرخی مسقاڵی زێڕ لە لای زێڕیناگران.
