ئابووری

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

دەقی هەواڵ

نرخی زێڕ – Slemani Daily

جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوەی بەرچاو کرد و ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد. 

بەپێی دوایین ئامارەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتووەتە $4,326 دۆلار. هاوکات لەگەڵ ئەم بازدانە جیهانییە، نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە جێگیر بووە:

نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

* زێڕی عەیار 18: 813,000 دینار

* زێڕی عەیار 21: 949,000 دینار

* زێڕی عەیار 22: 994,000 دینار

* زێڕی عەیار 24: 1,084,000 دینار

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەبازاڕدا نرخی زیو و لیرەش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی نرخەکان بەمجۆرەن:

ئۆنسەیەک زیو: بە $70.18 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.  

 لیرەی زێڕ: گەیشتووەتە $927 دۆلار.

ئەم بەرزبوونەوە کتوپڕە هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابوورییەکانی جیهان و ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێرانە، کە وایکردووە زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنەران پێگەی خۆی بەهێزتر بکات و نرخەکەی لەبازاردا بەرزببێتەوە. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *