گشتی

لە ناحیەی گەرمک زیاتر لە 300 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە کە ئاگرێکی فراوان سنووری ناحیەی گەرمک و گوندەکانی ( شایەن و میشاو )ی گرتەوە و بووە هۆی سووتانی زیاتر لە 300 دۆنم پوش و پاوان و دارستان.

هەروەها دەڵێت؛ بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە سەرپەرشتیی ئەفسەری بنکە گەیشتنە شوێنی مەبەست و بە هاوکاری ئاسایشی ناحیەی گەرمك و پاسەوانی سنور و پۆلیسی گەرمك و هاووڵاتیانی سنوورەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنترۆڵی بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *