تیمێکی پزیشکان لە سلێمانیی توانییان پولێکی دۆمینە کە لە لایەن مێرمنداڵێکەوە قوتدرابوو دەربهێننەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیی ڕایگه‌یاند: له نه‌خۆشخانه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ری فێركاری له‌شاری سلێمانیی تیمێكی پێشكه‌وتووی هه‌ناوبینی دوای هه‌وڵێكی زانستی چڕ، توانیان پولێكی دۆمینه كه له‌لایه‌ن مێرمنداڵهكهوه قوتدرابوو و له گه‌ده دا وه‌ستابوو ده‌ربهێننه‌وه.
بەرێوەبەرایەتیەکە ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌گشتی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌نی نامۆ له گه‌ده كارێكی زۆر دژوار نیه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌باره و شێوه و پێكهاته‌ی پولی دۆمینه كارێكی ئاسان نه‌بوو، بۆیه چه‌ندین ئامێری تایبه‌ت له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه به‌كارهێندرا تا توانیان بهسەركهوتوویی پوله‌كه ده‌ربهێننه‌وه.
لەئێستادا ڕەوشی مێردمناڵەکە باشە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە.