دابەزینی نرخی زێڕ – Slemani Daily
دوای شەپۆلێکی پێوانەیی لە بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە بڕی 150 هەزار دینار دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەربەستی 1 ملیۆن دیناری تێپەڕاندبوو.
هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ئەمڕۆ هەینی دابەزی بۆ 4,008 دۆلار، لە کاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە بە 4,062 دۆلار مامەڵەی پێوەکرابوو، ئەمەش دابەزینی 54 دۆلار لە هەر ئۆنسەیەکدا نیشان دەدات.
سەبارەت بە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 888,00 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە بە 896,000 دینار بووە.
بازاڕی زێڕ لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا بەدەست ناسەقامگیری و بەرزبوونەوەیەکی بێپێشینەوە دەیناڵاند، بەشێوەیەک کە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بۆ یەکەمجار لە مێژوودا سنووری 1 ملیۆن دیناری تێپەڕاند، ڕەوتی نرخەکان لە ئێستادا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی زێڕ بەردەوام ڕووی لە دابەزینە، پسپۆڕانی ئابووریش ئەم دابەزینە بۆ گۆڕانکارییەکانی بەهای دۆلار و هێوربوونەوەی ڕێژەیی گرژییە ئابوورییە جیهانییەکان وەک جەنگی ئەمریکا و ئێران دەگێڕنەوە.
