بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و دەستەی شارستانیی تێهەڵچوونەوە، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک موڵکی کۆمپانیای نالیا و چاڤی.
بەپێی وەزارەتی دارایی، قەرزەکانی وەزارەتەکەیان لەسەر کۆمپانیای نالیا گەیشتووەتە نزیکەی 92 ملیار دینار و لەزیادکردنێکی ئاشکرادا سەرجەم ئەو موڵکانەی کۆمپانیای نالیا و چاڤی دەفرۆشرێت کە ژمارەیان 60 موڵکە.