شەوی ڕابردوو، 25ی 8ی 2025، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەب سیاسی یەکێتی، پێشوازیی لە تسوی وی، باڵیۆزی چین لەعێراق، کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە پەیوەندییە مێژووییەکانی حکومەتی چین و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر پەیوەندییە سیاسیی و ئابووری و هونەرییەکان، هاوکات، جەخت لە بەردەوامیی پەرەپێدان و هەماهەنگیی پەیوەندییە کولتووریی و هونەرییەکان لەلایەن هەردوولا، کرایەوە.