دەریای ئیجە بووەتە گۆڕستانی کۆچبەران، لە دوو کارەساتدا 12 کۆچبەر لە کاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی یۆنان رۆژی دووشەممە رایانگەیاند، 12 کۆچبەر لە دوورگەی لێسبۆس بەلەمەکەیان خۆی کێشاوە بە کەشتییەکی پۆلیسدا و بەو هۆیەوە شەش کۆچبەر خنکاون کە لە چوار ژن، پیاوێک و کۆرپەیەک پێکهاتوون.
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو 6 کەسەی لە نزیک دوورگەی لێسبۆس بەهۆی پێکدادانەکەوە گیانیان لەدەستداوە، منداڵێکی ساوا و 4 ژنیان تێدایە.
پاسەوانی کەناراوەکان وتیشی، بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران ژێرئاو کەوتووە و لەو رووداوەشدا شەش کۆچبەری دیکە گیانیان لەدەستداوە، کە تا ئێستا ناسنامەی هیچ کام لە قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM)، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە هەزار و 209 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون یاخود بێسەروشوێن بوون.
