لە سلێمانی پانێڵێک بۆ جەلیل زەنگەنە ساز دەکرێت

پانێڵێک بۆ هونەرمەند و دەرهێنەر، جەلیل زەنگەنە لەژێر ناونیشانی “جەلیل زەنگەنە: رەوتی جیاوازبوون لە درامای کوردیدا” لە شاری سلێمانی، بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ 18ی ئابی 2025، کاتژمێر 6:00ی ئێوارە ئەنجومەنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێد ئێڤێنت، پانێڵێک بۆ هونەرمەند جەلیل زەنگەنە ساز دەکات.

شایەنی باسە کە پانێڵەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی کوردستان ڕەئوف لە تەلاری سەردەم لە سینەما سالم، ساز دەکرێت.

جەلیل سەعید حەمید، ناسراو بە جەلیل زەنگەنە، ئەکتەر و دەرهێنەرێکی دیاری کوردە و لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە ناوەڕاستی ساڵی 60ـەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە و تاوەکوو ئێستا بەردەوامە و بەرهەمەکانی دەنگدانەوەیان لەنێو هونەری کوردیدا هەبووە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان